ئاوڕدانهوهیهك له بیرمهندی كورد ههژار موكریانی
“هەژار ناوی «عەبدولڕەحمانی شەرفکەندی»یە و کوڕی حاجی مەلا محەممەد بووە و لە ساڵی ١٢٩٩ دا لە مەھاباد لە دایک بووە لەوێ خوێندوویەتی. لە ساڵانی سەرەتایی ژیاندا لە لای باوکیدا و دواتر لە مەکتەبخانەکاندا و لە بە دەست چەند کەس لە مامۆستا ئایینیەکان، دەرسی گولستان و بووستانی سەعدی خوێندوە. بەڵام بە پێی ئەو شتەی کە لە چێشتی مجێوردا باسی دەکات، دەستکەوتێکی زۆر کەمی بووە. باوکی ھەژار کەسایەتیێکی خوێندەوار بووە و زانیویەتی بە کوردی بخوێنێت و بنووسێت، ھەر ئەمەش ھانی داوە کە کوڕەکەی خۆی (ھەژار) ھەر لە تەمەنی پێنج ساڵانەوە ئاشنا بە خوێندنەوە و نووسین بکات و دواتریش بینێرێتە مەکتەب و حوجرە. لە ساڵی ١٣١٩ دەستی بە شیعر وتن کردووە و شیعرەکانی ئەحمەدی خانی، وەفایی و مەلای جزیری کاریگەری لە سەر ھەستی بووە.
“هەژار لە ژیان دا ئاوارەی زۆر چێشتووە سەردانی شارەکانی ئێران و عێراق و سوریه و لوبنانی بە ئاوارەیی کردووە. پاش سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئەگەڕێتەوە ئێران و لە شاری کەرەج نیشتەجێ ئەبیت.
“هەژار لە ماوەی ژیانیدا بەرهەم زۆری نووسی کە بریتین لە :
چێشتی مجێور
ئاڵە کۆک
بەیتی سەرە مەڕ
مەم و زین،
ھەر بە ھۆنراوە لە کورمانجییە وەریگێڕاوەتەوە بۆ سۆرانی
بۆ کوردستان، دیوانی ھەژار، ١٩٦٥
شەرەفنامەی شەرەفخانی بەدلیسی، لە فارسییەوە بۆ کوردی
چوارینەکانی خەیام
مێژووی ئەردەڵان
یەک لە پەنای خاڵ و سیفری بێ بڕانەوە،(نووسینی عەلی شەریعەتی، لە فارسییەوە بۆ کوردی)
دایە، باوە، کێ خراوە؟(نووسینی عەلی شەریعەتی، لە فارسییەوە بۆ کوردی)
شەرحی دیوانی مەلای جزیری
بیرەوەریەکانی ژیان
قورئان بە کوردی
ھۆزی لە بیرکراوی گاوان، نووسینی دوکتۆر مستەفا جەواد، لە عەرەبییەوە کردوویەتیە کوردی
فەرەنگی ھەنبانە بۆرینە «کوردی بە کوردی و فارسی» ، تاران، ١٣٧٠
دیوانی شێخ ئەحمەدی جزیری، دەق و مانا لێکدانەوە.
بەرهەمە فارسییەکانی هەژار ئەمانەن :
تاریخ سلیمانیه (مێژووی سلێمانی)
روابط فرهنگی ایران و مصر (پەیوەندیە کولتورییەکانی نێوان ئێران و میسر)
قانون در طب،نوسراوەی ئیبن سینا لە عەرەبییەوە بۆ فارسیی لە
آثارالبلاد و اخبارالعباد زکریا قزوینی لە عەرەبییەوە بۆ فارسی
“مامۆستا هەژار لە ڕێکەوتی ٢ ی ڕەشەمەی ١٣٦٩ لە شاری کەرەج ماڵ ئاوایی لە ژیان ئەکات و دوای مردنی تەرمەکەی بەرەو موکریان ھێندراوە و له گورستانی شاری مەهاباد نیژرا.
هر نوع بازنشر این متن با ذکر منبع «خانه کتاب کُردی» مجاز است.